فڕۆكەكانی توركیا قامیشلۆیان بۆردوومانكرد

 

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری قامیشلۆیان لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكرد.

بەپێی زانیارییەكان، لەسەر ڕێگای ئێم فۆڕ لە نێوان شارەكانی قامیشلۆ و حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج.

تا ئێستا زانیاری لەبارەی وردەكاری هێرشەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام فڕۆكە جەنگی و درۆنییەكان و تۆپخانەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان دەكەن.

لە ئەو هێرشانەدا چەند جارێك كاربەدەستان و بەرپرسانی هەسەدە و پەكەكە بە ئامانج گیراون.

پەیوەنیدر