پارێزگاری بانکی ناوەندی: دۆخی دارایی عێراق زۆر نایابە

پارێزگاری بانکی ناوەندی جەخت دەکاتەوە لەوەی دۆخی دارایی عێراق “زۆر نایابە” و لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی ئابووری لێرە و لەوێ، ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە نابنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە. عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح جەختیکردەوە کە لە ئەگەری دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە ناوچەکە و جیهاندا، عێراق ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە نابێتەوە.

عەلاق وتی: “دۆخی ئێستای دارایی عیراق زۆر نایابە لە ڕووی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان و بوونی یەدەگێکی زۆری دراوی بیانییەوە کە بانکی ناوەندییان جێگیرکردووە” و ئەوەشی خستەڕوو کە سەرباری ئەو دۆخەی ڕووبەڕوو عێراق و ناوچەکە بووەتەوە، بەلام توانراوە سەقامگیریی دارایی بەدیبهێنرێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕاشیگەیاند بڕی یەدەگی دارایی پێداویستییەکانی عێراق دابین دەکات، ئەمەش بانکی ناوەندیی عێراق لە بانکە ناوەندییەکانی دیکەی ناوچەکە جیادەکاتەوە.

پەیوەنیدر