ئیسرائیل: پێویستە بەرژەوەندی کورد لە باکوری سووریا لەبەرچاو بگیرێت

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی سووریا هۆشداری دەدات و دەڵێت”دەبێت بەرژەوەندی کوردەکان لەبەرچاو بگیرێت”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، بەو هێرشەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا ئەنجامیانداوە دۆخی ناوچەکەی بەتەواوی ئاڵۆزکردووە و گرژییەکان زیاتر چڕدەکاتەوە، ئێمەش بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت هاریکاری کوردەکان بەهێزتر بکرێت لەم دۆخەدا، و هەلومەرجەکە بقۆزرێتەوە بۆ بەهێزکردن و زیادکردنی هاوکاریی بۆ هێزە کوردییەکان، کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل راشیگەیاند، پێویستە بەرژەوەندی کورد لە باکوری سوریا لەبەرچاو بگیرێت.

پەیوەنیدر