بەرپرسێكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، هێشتا هەرێمی كوردستان پێنج ترلیۆن دیناری لە بەشەبودجەی عێراق ماوە و جەخت دەكاتەوە، “لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بەزیادەوە پارەی مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 ماوە و پێویسته دارایی فیدراڵی خەرجی بكات”.
محه‌مه‌د زراری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەبەستراوەتەوە بە خەرجیی فیعلی (نەفەقات فیعلی)، بەڵكو بەستراوەتەوە بە كۆی بودجەی هەرێمی كوردستان، بە بودجەی تایبەت، بە مووچە و وەبەرهێنانیش”.
وتیشی: “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دان بە خەرجیی فیعلی نانێت و باسی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆیە ئەگەر لە بەشی مووچە پارەی تەرخانكراو نەمابێت، ئەوە لە بەشەكانی دیكەی بودجە هەرێمی كوردستان پارەی ماوە و بەگوێرەی ماددەی 60 لە یاسای بودجە له دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵە، کە بەشی مووچە زیاد بکەن، ئەگەر کورتهێنان هەبوو”.
محه‌مه‌د زراری، باسی لەوەشکرد: “لە بەشی قەرەبووكردنەوەی مووچە و چاودێریی كۆمەڵایەتی زیاتر له 11 ترلیۆن لە بودجەی 2024 تەرخان كراوە، لە بودجەی وەبەرهێنان و بەشەكانی دیكە بودجەی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 16 ترلیۆنە، بۆیە پێنج ترلیۆن ماوە و بەزیادەوە مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ماوە و پێویستە دارایی فیدراڵی خەرجی بكات”.
ئەو بەرپرسەی دیوانی چاودێریی دارایی دووپاتی كردەوە: “دادگای فیدراڵی له بڕگەی یەکەمی بڕیاره‌كه‌ی مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا، سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مووچه له پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا بدرێت و باسی له‌وه نه‌كردووه له خه‌رجیی ڕاسته‌قینه (ئینفاقی فیعلی) بدرێت، كه‌واته دادگاكه دانی به خه‌رجیی ڕاسته‌قینه‌دا نه‌ناوه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دیوانی چاودێریی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت: “بە لێكدانەوەی دارایی فیدراڵی، خه‌رجیی ڕاسته‌قینه بووه‌ته كێشه له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، لە كاتێكدا بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە و دەبێت پەنا بۆ ئەو بڕیارە ببردرێت و لێكدانەوەی دیكە نەكرێت”.
بەپێی زانیارییەكان، لەكۆتایی هەفتەی رابردوودا، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕیاری داوە بە خەرجكردنی 763 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دارایی هەرێمی كوردسنانیش جەخت دەكاتەوە 233 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە.