نرخی نەوتی خاو و برێنت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان تا ڕادەیەک بەجێگیری ماونەتەوە و گۆڕانکاری گەورە لە نرخەکانیان ڕووی نەداوە.
ئه‌مڕۆ هەینی، لەبازاڕەکانی جیهان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 80 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا بە 69 دۆلار و 12 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
هه‌رچی نرخی زێڕیشه کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەک ئۆنسەی به دوو هه‌زار و 662 دۆلاره.