بۆچی یابانییەکان زیاتر لەسەر ئەرز دەخەون؟

هەرچەندە ئەزموونی چەند ساڵەی جیهان نیشانی دەدات کە زۆرینەی مرۆڤەکان لەسەر جێگای نەرم و بەرز دەخەون، بەڵام لە ئاسیا و بەتایبەت لای یابانییەکان جیاوازە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی voyapon وڵاتانی ئاسیا و بە تایبەت لە ژووری نوستنی یابانییەکان زۆر جیاوازترە لەو ژووری نوستنانەی کە لە ڕۆژئاوا یان وڵاتێکی ئەوروپیدا دەیبینین، بەوپێیەی لای ئەوان زۆر کەم جێگای خەوی نەرم و بەرز و گەورە بەکاردەهێنن.
‎بەپێی ڕاپۆرتەکە، تەنها هۆکاری بەکارنەهێنانی جێگای بەرز و نەرم کەلتوور یان نەبوونی پانتایی فراوانی ئەو وڵاتە نییە، بەڵکو چەندین هۆکار هەیە کە وای لە یابانییەکان کردووە لەسەر زەوی بخەون و تەختە خەو بەکار نەهێنن، لەوانە زۆر هۆکاری تەندروستیشی لەپشتەوەیە.

‎هەربەپێی ڕاپۆرتەکە، یابانییەکان کلتوور و شێوازی ژیانی خۆیان زۆر پەیوەست کردووە بە تەندروستی جەستەیانەوە، و تیشک دەخاتە سەر شێوازی خەوتنیان کە لەسەر زەوی دەخەون و گرنگی بە بەکارهێنانی تەختە خەو نایەن لەبەر ئەم هۆکارانە:

‎-ئازاری پشت دەڕەوێنێتەوە

‎خەوتن لەسەر شوێنێکی ڕەق و ڕێک بەسوودە بۆ تەندروستی پشت

‎-بڕبڕەی پشتت ڕێکتر دادەنێیت

‎-سوڕی خوێن خێراتر دەبێت

‎-لە بەیانیاندا زووتر بەئاگا دێیتەوە

جگە لە هۆکاری تەندروستی، لەلایەکی ترەوە هۆکاری نەبوونی پانتایی فراوان و سوودوەرگرتن لەو پانتاییە هۆکارێکی تری ئەم کارەیە، ئەوان بەهۆی زۆری ژمارەیان و کەمی پانتاییەوە، سوودیان لە بەکارهێنانی ئەو ژوورە وەرگرتووە بۆ چەندین کاری جیاواز، لەوانە”وەرزش، دانیشتن، نووستن”.

پەیوەنیدر