هەموو کۆکەیەکی منداڵ پێوویستی بە دەرمانە؟

پسپۆڕێکی تەندروستی منداڵان ئەو حاڵەتانە دیاریدەکات کە دایکان و باوکان پێویست دەکات دەرمان بدەن بە منداڵەکانیان کاتێک تووشی کۆکە دەبن.

دکتۆر ئاوات واژەیی، پزیشکی پسپۆری منداڵان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند زانیارییەک لەسەر کۆکەی منداڵ و کاتی بەکارهێنانی دەرمان بۆ ئەو حاڵەتە دەخاتەروو.

ئەو دکتۆرە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کۆکەیەی کە نەرمترەو وردە وردە لەگەڵ لوت تەڕییەکەی نامێنێت پێویست چارەسەر ناکات .

دەشڵێت،  ئەگەر کۆکەکە درێژەی کێشا پێویست بەچارەسەر دەکات، بەشێک لەو دەرمانانەی کە بۆ کۆکە بەکار دێن بەهیچ شێوەیەک نابێت لەخوار ساڵەوە بەکار بهێنرێ .

هاوکات ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکات لەو حاڵەتانەدا پێویستە بەباشی هەڵسو کەوت بکەن، هەروەها باشترین شت بۆ دایک و باوک ئەوەیە دەرمانی دژەتا بەکار بهێنن و شلەمەنی زۆری بدەنێ و لەماڵەوە چاودێری منداڵەکە بکەن .

پەیوەنیدر