بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیرن.
بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت،پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبێت بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 22 سلێمانی : 21 دهۆک : 22 کەرکوک : 23 هەڵەبجە : 21 زاخۆ :22 سۆران : 21 حاجی ئۆمەران : 13 گەرمیان : 25