بەنزین گران بوو

ئەمرۆ نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی گران بوو و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 950 دینار بووە.

ئەمڕۆ 14ـی تشرینی دووەم لە ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی نرخی بەنزین 25 دیناری چووە سەر و لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ بوو بە 950  دینار.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 925 دیناربوو، و لەماوەکانی ڕابردوشدا حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند نرخی بەنزین هەرزان دەکەن.

بەپێی وتەی یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بەنزینی نۆرماڵ و بەنزینی محسن و سوپەر یەکی 25 دیناریان چۆتە سەر و گران بوون.

نرخەکان بەمشێوەیەن:

نۆرماڵ    950 دینار

محسن      1150 دینار

سوپەر     1300 دینار

غاز       500 دینار

پەیوەنیدر