گەشتیارانی عەرەب بۆ بینینی بەفر دەچنە چیای گۆیژە

 

پلەكانی گەرما لە ناوچە بەرزەكانی دەورووبەری سلێمانی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و بەفریان لێ باریوە.

بەفر بارین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لەسەر چیای گۆیژە دەستیپێكرد و چیاكەی سپی پۆش كردووە.

گەنجان و منداڵان پەیتا پەیتا بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و بەمەبەستی شەڕەتۆپەڵ لە خوێندنگەكان و زانكۆكانەوە دەچنە سەر چیاكە و دواتر بەدەم شێلم خواردنەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

چیای گۆیژە كە زۆربەی زستانان تارای زیوین دەپۆشێت و بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی عەرەب و لە شارەكانی بەسڕە، بەغدا، نەجەف و چەند ناوچەیەكی ترەوە خۆیان دەگەیەننە چیاكە، تاوەكو بێبەش نەبن لە وێنەگرتن لەگەڵ یەكەم بەفری ساڵ لە شاخەكە.

هاوشانی بەفر، تەمێكی چڕ بەرۆكی چیاكەی گرتووە و ناوبەناو سلێمانی دادەپۆشێت.

پەیوەنیدر