389 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکی گەرمیان تەرخانکرا

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، پڕۆژەیەكی ڕاكێشانی هێڵی ئاو بە گوژماەی 389 ملیۆن دینار لە گەرمیان جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەکە پڕۆژەیەكی ڕاكێشانی بۆریی ئاوی خواردنەوە لە گوندی چیا سورخەوە بۆ گوندەكانی شێخ فەیزوڵڵا و بەردی عەلی سەروو و خواروو جێبەجێ دەكرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە گوژمەی 389 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە تەرخان کراوە کە لە 25ی ئەئلوولی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و ماوەی جێبەجێكردنی 150 ڕۆژی تەقویمی بۆ دیاریكراوە و تاوەكوو ئێستا (47%)ی كارەكانی تەواو كراوە.

وەزارەتی شارەوابی ئەوەشی خستەڕوو کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەکە دەکەن.

پەیوەنیدر