سۆران عومەر: فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند هەموو فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن و دوای وردبینیکردن بە بانکیی دەکرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، بە پێی یاسای بودجە و لەسەروو ئەویشەوە بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووجە بۆ بەغدا بنێرن.

وتیشێ: “بە دەق هاتووە کە هەموو فەرمانگەیەک دەتوانێت لیستی مووچە بە واژۆی بەڕێوەبەر و ژمێریاری و وردبینی و بەشی یاسایی فەرمانگەکە بۆ عێراق بنێرێت، عێراق وردبینی دەکات و مووچەکان بە بانکی دەکات”.

بە پێی یاسای بودجە هەر پارێزگەیەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەەگڵ بەغدا بکات ئەگەر هاتوو پێیوابوو مافی دەخورێت.

پەیوەنیدر