کەسێک لەسەر دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە دزینی سەرەمەنهۆڵ.

بەڕێوەبەرایەی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شارەوانی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان تۆمەتبارێکیان لە کاتی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان دەستگیرکرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیسدا دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیرکردنیدا، سێ سەرە مەنهۆڵی پێوە گیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیرا، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دۆسییەکە هەواڵەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کرا.

پەیوەنیدر