بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لەدوو پارێزگای عێراق کرایە پشوو

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بارانی بەلێزمە لە پارێزگای موسەنا و نەجەف سبەی سێشەممە دەوامی قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پەروەردە راگیران.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نەجەف راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی سێشەممە جگە لە فەرمانگەکانی ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستی و دەستەکانی وەبەرهێنان دەوامی سەرجەم فەرمانگاکانی دیکەی پارێزگای نەجەف رادەگیرێت.

هەروەها پارێزگای نەجەف بڵاویکردووەتەوە، بە بڕیاری ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەننا بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی سێشەممە دەوامی قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکە رادەگیرێن.

پەیوەنیدر