وەزارەتی خویندنی باڵا پێوەرەکانی وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگان بڵاو کردەوە  

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن و خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکى و پیشەییە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنچشەممە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند؛لە گشتاندنێکدا مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن و خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکى و پیشەییە تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) ئاڕاستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ ئەمڕۆوە (2024/10/31) پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکى و پیشەییە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.

بۆ خوێندنەوەى دەقى مەرج و پێوەرەکان کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

 

پەیوەنیدر