وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینی کردن لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کرد.

دوێنێ دووشەممە شاندێکی تەنکیکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتە بەغداد.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆیان لیستی مووچەی مانگی 10ی بە سیدی و کاغەز لەگەڵ خۆیان برد، بۆ ئەوەی دوای وردبینی کردن پارەی مووچە خەرج بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی “تۆڕی میدیایی خەڵک” لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووی عێراقەوە وردبینی کردن لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکردووە.

پەیوەنیدر