پێشکەوتووترین ئامێری سیتی سکان لە هەڵەبجە بەگەڕخرا

بە گوژمەی یەك ملیار و 145 ملیۆن دینار ،بە توانای ١٢٨ سلایز ئامێرێکی پێشکەوتوی سیتی سکان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی فێركاری هەڵەبجە و لەسەر بودجەی حكومەت و داهاتی ناوخۆی سلێمانی دانرا.

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئامێرەکە یەکێک لە پێشکەوتووترین ئامێرەکانە، کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی فلیپس بۆی دابینکردوین، دەتوانین پێش ئەنجامدانی قەستەرە بەکاری بهێین و دەستپێکێی باش دەبێت بۆ پلانێکی مەودا درێژمان بۆ کردنەوەی سەنتەری نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە.

وتیشی، ئێمە لەهەنگاوەکانمان بەردەوامین، داوامان لە بانکی هەرێم لقی سلێمانیە، هاوکاری زیاترمان بن وەک چۆن درێغیان نەکردووە تاهەنگاوی گەورەتر و خزمەتی باشتر بە کەرتی تەندروستی بکەین.

پەیوەنیدر