پرۆسەی پێدانی پارە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستیپێکردووە

وەزارەتی ئەوقاف پرۆسەی ڕادەستكردنی پارەی بۆ حەجی ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند و دەڵێت” بە زووترین كات پارەكانیان رادەست نەكەن مافی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان دەفەوتێت”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا پرۆسەی ڕادەستكردنی پارە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستی پێكردووە، و ئەوانەی ناویان هاتۆتەوە گەر بەزووترین كات پارەكانیان ڕادەست نەكەن مافی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان دەفەوتێت.

وتیشی: “ئەوانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە، دەبێت بڕی چوار ملیۆن دینار ڕادەست بكەن، دواین كاتیش بۆ ئەو مەبەستە سێی مانگی داهاتووە”.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند:،ئەو چوار ملیۆنەی وەردەگیرێت وەك گوژمەی یەكەمی پرۆسەکەیە و دواتر ڕێکارەکانی تر دەستپێدەکەن.

پێشتر لە مانگی ئەیلوول تیروپشک بۆ ناوی زیاتر لە 117 هەزار و 120 هاووڵاتی کرا، هەروەها توانراوە پشکی ئەم ساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە دوو ساڵی ڕابردوو پشکی حاجیانی هەرێم 4685 بووە، بەڵام ئەمساڵ بووەتە 5120 کەس.

پەیوەنیدر