کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 25  پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16پلەی سیلیزی

سۆران: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

پەیوەنیدر