هێزی ئاسمانی عێراق مۆلگەیەکی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین بۆردومان دەکات

ڕۆژی هەینی هێزی ئاسمانی عێراق هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر مۆلگەیەکی سەر بە داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان/ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە بە ئاژانسی شەفەق نیوز گەیشتووە، تێیدا هاتووە؛ “لە ڕێگەی بەدواداچوونی تەکنیکی چڕ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، زانیاری دروست، و هەوڵی مەیدانی بەردەوام و بەرچاوی ئەفسەرە ئازاکانی ناو بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ئەنجامدا شوێن و جموجۆڵەکانی تیرۆریستێک دەستنیشان کران مەفرەزەیەک کە پێکهاتووە لە (4) ئەندامی داعش لە کەرتی بەڵکانە.” لە رۆژهەلاتی سەلاحەدین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “دوای شیکردنەوەی زانیارییەکان، و چڕکردنەوەی هەوڵە تەکنیکییەکان لەلایەن شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئاسمانییەکان، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف-16، لە کاتژمێر 5:50 ئەمڕۆ هەینی، هێرشێکی ئاسمانی ورد و سەرکەوتوویان ئەنجامدا ، مۆڵگەکە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی تەقینەوە تێدا حەشار درابوو، هەروەها کەرەستەی لۆجستی و ئامێری تەکنیکی جۆراوجۆری تێدابووە.”

پەیوەنیدر