مووچە بۆ بەشێكی خوێندكارانی هەرێم خەرج دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دهۆك ئاشكرای دەكات، وەکو هاوکاری دارایی، نزیکەی سێ هەزار خوێندكاری کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت و 3 مووچە پێكەوە وەردەگرن.

د. شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دهۆک بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار خوێندكاری کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ماوەی 9 مانگ وەک تێست مووچە وەردەگرن، كە هەزار و 700 خوێندكاریان لە پارێزگای دهۆک-ن”.

ڕاشیگەیاند، “هاوکارییەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی رێکخراوی یونسێف دابینکراوە”.

سەبارەت بە بڕی پارەکە، د. شێرزاد ئاشکراشی كرد، “مووچەی مانگانەی ئەو خوێندكارانە30 هەزار دینارە و مووچەی سێ مانگیان بە جارێک وەردەگرن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو هاوکارییە تەنیا بۆ ئەو خوێندكارانەیە، کە ناویان تومارکردووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کومەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک لە چوارچێوەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی”.

پەیوەنیدر