نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوت بەرزبووە و بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 9-1-2023، هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور بە 79 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 46 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بە بڕوای شارەزایانی ئابووری، دابەزینی بەهای دۆلار دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانەی كە بە دراوێكی دیكەوە مامەڵە بە نەوتەوە دەكەن ئاسانتر و ڕێژەیەكی زیاتر نەوت بكڕن و بەو هۆیەشەوە دابەزینی بەهای دۆلار كاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزكردنەوەی خواست بۆ كڕینی نەوتی خاو.

 

پەیوەنیدر