ڕەشەباکەی سلێمانی تاکەی بەردەوام دەبێت؟

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئەو بایەی لە سلێمانی هەڵیکردووە، ناوبەناو چالاک دەبێت و تا سبەینێ چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیای خەڵک”ی راگەیاند: ئەو بایەی لە سلێمانی هەڵیکردووە ناو بەناو چالاک دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت تا سبەینێ چوارشەممە بەردەوام بێت.

باسی لەوەشکرد: ئەو بایەی هەڵیکردووە وشک و ساردە لە دوای نیوەڕۆوە بەهۆی دابەزینی پەستانەوە چالاکی زیاتر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما تا رۆژی پێنجشەممە بە نزمی دەمێننەوە و دواتر گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

پەیوەنیدر