Refresh

This website news.xelk.org/8616/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




کەرکوک؛ ئەو پیاوەی ژنەکەی کوشت دەستگیرکرا

دوای ئەوەی لە شارەدێی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ژنێک لەنێو ماڵەکەیدا کوژرا و دواتریش وا بڵاوکرایەوە چەند کەسێک ھاتوونەتە سەر ماڵەکە و پیاوەکەیان بەستووه‌ته‌وه‌ و ژنەکەیان کووشتووە.

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاندووە، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 28ـی 12ـی ساڵی رابردوو، لە رووداوێکدا لەشارەدێی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ژنێک لەنێو ماڵەکەیدا کوژرا و هاوسه‌ره‌كه‌شی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد سێ چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ژنه‌كه‌یان كوشتوه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت، هاوسه‌ری قوربانیه‌كه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌یه‌ و دوای ئه‌و تاوانه‌ش، خۆی به‌ستووه‌ته‌وه‌ تا نیشانی بدات كه‌سانی نه‌ناسراو ژنه‌كه‌یان كوشتوه‌.

پۆلیس دەشڵێت، پیاوەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەی داناوە و ئەو چەک و چەقۆیەش تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە، دەستی بەسەرداگیراوە و ھاوسەرەکەشی بە پێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

پەیوەنیدر