گەرمیان؛ ٥ هەزار بتڵی غاز دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، ٥ هەزار بتڵی غاز بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ دوووشەممە ٩ی ١ی ٢٠٢٣  لە ڕێگەی ١٢٠ بریكارەوە ٥٠٠٠ بتڵی غاز بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت .

ئەمە لەكاتێكدایە، نزیكەی مانگێكە لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنوری سلێمانی بەهۆی كەمی غازی سروشتی قەیرانی غاز سەری هەڵداوە و هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی بتڵێك غاز چەند ڕۆژێك دەبێت سەرە بنوسن .

 

پەیوەنیدر