رێگای هەولێر – کۆیە دەکرێت بە دوو ساید

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی دووسایدکردنی ڕێگای هەولیر-کۆیەی دانا.

رۆژی پێنجشەممە 10/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم رێگەیە دەتوانێت ئاسانکارییەکی زۆر بکات بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە و تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێر.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکە یارمەتیدەری بەستنەوەی هەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانیە و تەواوکردنی دووسایدی ئەو دوو پارێزگایە و سەرەنجام بەستنەوەی شارەکانە بە یەکتر.

پڕۆژەی رێگای دوسایدی هەولێر – کۆیە درێژییەکەی ٣٨ کم و گوژمەی پڕۆژەکەش ٤٠٣ ملیار دینارە، لەلایەن کۆمپانیای ئاوزانەوە جێبەجێ دەکرێت.

پەیوەنیدر