ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت و 13 شوێن مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت: وەزارەتی ڕۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، خوێندنی باڵاو و وەزارەتی پێشمەرگە.

هەر ئەمڕۆ هێزەکانی 70 و 80، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی دێت و فەرمانبەران لە چاوەڕوانیی گەیشتنی مووچەی مانگی ئەیلوولدا دەبن.

پەیوەنیدر