سلێمانی؛ داهاتی هەفتەی یەكەمی ٢٠٢٣ی زیاتر لە هەشت ملیار دینارە

ماڵپەری شەفافیەت داهاتی بڵاوكراوەی هەفتەی یەكەمی ٢٠٢٣ ی سلێمانی بڵاوكردەوە، كە هەشت ملیار و ١٨٨ ملیۆن دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەكارییەوە دەخاتەڕوو، كە تێیدا داهاتی كۆكراوەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.

ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧  وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێكهاتووە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ شەفافكردنی داهاتەكانی سنوری سلێمانی، هاوكات ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی بڵاودەكرێتەوە.

پەیوەنیدر