زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ فەرمانبەری گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە، كە كارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، كە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و ٦٠٠ فەرمانبەرە بكرێنە هەمیشەیی.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە، كە كارمەندانی گرێبەستی پێش تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی، ئەو كارمەندانەش بەگوێرەی پسپۆرییەكانیان ژمارەیان زیاترە لە سێ هەزار و ٦٠٠ كەسە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە دوای تەواوبوونی رێكارە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكان و راگەیاندنی ناوی دامەزراوان بۆ ڕای گشتی بڵاودەكرێتەوە .

پەیوەنیدر