مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یادی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكاتەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكات.

لەپەیامەكەیدا سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكاتەوە.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم خوشك و برا كاكەییەكان و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و نەهامەتیدا بكەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
7ی كانوونی دووەمی 2023

پەیوەنیدر