جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە، کە دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو جوتیارانەوەی وەرزی /٢٠٢٤ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦/ ٩/ ٢٠٢٤ تا مستندی ژمارە بیطاقەی (٨٦١) سەردانمان بکەن وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان .

ئاماژەی بەوەکرد، تکایە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادە بێت، یاخود کەسی ئامادەبوو لە دادنوس وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، بە پێچەوانەوە چەکی هیچ کەس نادرێتەوە بە کەسێکی تر.

پەیوەنیدر