دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سلێمانی دەستپێدەكات

دوابەدوای دەستكردن بە دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانی پشدەر و هەورامان، دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی لەم هەفتەیەوە دەستپێدەكات.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوتیان لەدەرەوەی شارەكان دەستپێكردووە، سەرەتا لە سنووری قەزای پشدەر و ڕۆژی پێنج شەممەش بەردەوام بوو لەگەڵ ئەوەشدا لە سنووری هەڵەبجە لە هەورامان دەستی پێكرد.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە لەناو شاری سلێمانی-ش دابەشكردنی نەوت دەستپێبكات بەجۆرێك ڕۆژێك ناوشار و ڕۆژێك دەرەوەی شار دابەش بكرێت و سەرەتاش لە سنووری مەڵبەندی 1-ەوە دەستپێدەكات.

وتیشی، بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەتیان بە بڕی 104 هەزار دینار پێ‌ دەدرێت”.

پەیوەنیدر