تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكیشدا گیرا

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئۆتۆمبێلێكی لە شاری هەولێرەوە دزیوە و هێناویەتیە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار ( ه، س، ب ) بە بڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.

 

پەیوەنیدر