سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی وەرگەڕاو گڕیگرت.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاگرەکە لەلایەن بەرگریی شارستانی سلێمانی کۆنتڕۆڵکراوە و شۆفێرەکەش بەسەختی برینداربوو، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

پەیوەنیدر