شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق گەیشتە هەولێر

شاندی باڵای وزاریی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق گەیشتە هەولێر و سبەینێ‌ لەگەڵ سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك وەزیری هەرێم كۆدەبنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلوول، شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق، كە پێكهاتبوون لە تەیف سامی، وەزیری دارایی و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە گەیشتنە هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەگی گرنگ لەبارەی پرسی مووچە، بودجە و نەوت ئەنجامبدرێت و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەكرێن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندەكە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وەزیرانی هەرێم كۆدەبنەوە.

پەیوەنیدر