مامۆستایانی ئایینی خۆبەش داوای دامەزراندن دەکەن

مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لە هەرێم داواکارن دەرگای دامەزراندنیان بۆ بکرێتەوە و دەڵێن” داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکەین، بەڵێنەکەی جێبەجێبکات بۆ دامەزراندنی ھەزار و 400 مامۆستای ئایینی خۆبەخش”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا مامۆستایانی ئایینی خۆبەش ڕایانگەیاند، ئێمە وەک مامۆستایانی ئایینی خۆبەش چەندین سالە خزمەت دەکەین، و داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکەین بەڵێنەکەی جێبەجێبکات بۆ دامەزراندنی ھەزار و 400 مامۆستای ئایینی خۆبەخش، کە بە زۆرینەمان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا و حوجرەکانی کوردستانین.

ئەو مامۆستایانە ئەو مووچەیەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایینى هه‌رێم ڕەتدەکەنەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، هاوکات داواکارن ئەو تاقیکردنەوەیەیان بۆ لاببرێت کە ساڵانە ئەنجامی دەدەن، بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو تاقیکردنەوەیە زیانی زۆریان لێدەدات و بڕوانامەیان بۆ ھەژمار ناکرێت.

له‌ چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تى ھەرێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ مووچەیەکی مانگانه‌ بۆ مامۆستایانى ئایینی خۆبەخش ته‌رخان ده‌كه‌ن.

پەیوەنیدر