د.موحسین ئەدیب: پشتگوێخستنی سلێمانی یانی پشتگوێخستنی ڕۆحی کوردبوون

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی ڕایگەیاند، “فشار لە وەزارەت دەکەین بۆ خزمەتی شارەکە، بەڵام بە دەنگ داواکارییەکانمانەوە نایەن و لە گرنگی سلێمانی تێنەگەیشتوون”.

د.موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی لە مەراسیمی کۆڕی شاعیران قوبادی جەلیزادە و د.فەرەیدون عەبدول بەرزنجی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند، “لەگەڵ ئەوەی سلێمانی بووەتە پایەتەختی ڕۆشنبیری، بەڵام سەرجەم لایەنە هونەری و کولتورییەکانی فەرامۆشکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی کێشەکانی کوردستان پەیوەندییان بە فەرامۆشکردنی سلێمانی و ئەو ڕۆحیەتە زیندوەوە هەیە کە لە سلێمانیدا هەیە و ڕیشەکەشی بۆ نالی مەزن دەگەڕێتەوە، بۆیە هەر حیزب و دەسەڵات و کابینەیەک دژایەتی سلێمانی بکات گەشە ناکات و خۆی و کۆی کوردستانیش روبەروی قەیرانی جۆراوجۆردەکاتەوە، وەک ئەوەی ئێستا هەیە، چونکە پارێزگای سلێمانی بەرجەستەی کوردبوون دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە گەربمانەوێ کوردستان و کوردبوون ببوژێنینەوە، دەبێت زیاتر لابەلای سلێمانی و ژێرخان و سەرخانە رۆشنبیرییەکەیدا بکەینەوەو بیکەینە باڵێۆزی راستەقینەی کوردبون.

 

پەیوەنیدر