گەورەترین پرد لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە تەواوبووندایە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕێژەی تەواوبوونی ڕێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار لە تەواوبووندایە و گەورەترین پردی لەسەر ئاستی هەرێم تێدایە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار بەردەوامە و رێژەی ئەنجامدراو تێیدا گەیشتوەتە ٨٣٪.

ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و درێژییەکەی ٤١ کیلۆمەترە، بەتەواوبونی، رێگای کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی نێوان ئەو دو شارە، دەبێتە ٤٠ خولەک و لەئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواو بوەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاووڵاتیانەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەنێو پڕۆژەکەدا ٣٥ پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەترو زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردۆتەوە، پرۆژەکە لەڕابردودا تەنھا لە ١٥٪‏ی تەواو کرابو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم و لەئێستادا رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە ٨٣٪‏، ھەر لە سۆنگەی خەمخۆری و هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەو پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت، لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەداو لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ هاووڵاتیان و تەواوکردنی پڕۆژەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن زیاتر لە دە جار بەشێوەی مەیدانی سەردانی سنورەکەی کردوەو بەدواداچونی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان کردوە.

پەیوەنیدر