هاووڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، هاووڵاتییەک بە ناوی ئارام کەمال محەمەد ئەمین، تەمەن 16 ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو قوتابی بووە و لەدایکبووی ساڵی 2008 بووە و دانیشتوونی کەڵەک بووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00 لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

باسی لەوەشکرد، دوای یەک کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی ژێرئاوی خەبات، تەرمەکەی دۆزرایەوە و دەرهێندراوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.

پەیوەنیدر