بەڤیدیۆ؛ پاسێكی خوێندكاران وەرگەڕا و 27 كەس بریندارن

پاسێکی قوتابیانی رێکخراوی (اقرٲ) لە هەیبەت سوڵتان وەرگەڕا و مامۆستاکەیان گیانی لەدەستدا.

هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە ڕایگەیاندووە، پاسێكی قوتابیانی ڕێكخراوی (اقرأ) لەسەر ڕێگای كەلكەسماق-هەیبەت سوڵتان وەرگەڕاوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 27 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكەیان، مامۆستا عوسمان قەڵادزێیی لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەستداوە.

May be an image of 1 person

 

پەیوەنیدر