دەربارەی قەدەغەكردنی ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی ڕوونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی لە ساڵی 2013ەوە لە هەرێمی كوردستان قەدەغە كراوە و دەشڵێت: بە قاچاخ دەهێنرێتە ناو هەرێمەوە.

سەفین قادر، بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاندووە، ڤیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی بە فەرمی داخڵی هەرێمی كوردستان ناكرێت، چونكە هەر لە ساڵی 2013ەوە قەدەغە كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە 19ی ئابی ئەمساڵدا زیاتر لە 26 هەزار ڤەیپ لەناوبراوە و 8 شوێنی فرۆشتنی داخراون.

جەختیشی كردۆتەوە، ڤەیپ بەشێوەی قاچاخ لە سنووری سلێمانیەوە بۆ هەولێر هاوردە دەكرێت.

 

پەیوەنیدر