یەكەم زانكۆی هەرێم كاتی دەستپێكی دەوامی دیاریكرد

زانکۆی سەڵاحەدین، ساڵنامەی و خشتەی کاری دەوامی زانکۆکەی ڕاگەیاند و ڕۆژی 2ی ئەیلوولی 2024ی وەک یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندکاران دیاری کردووە.

بەپێی خشتەکەی زانكۆی سەڵاحەدین، ڕۆژێک پێش گەڕانەوەی خوێندکاران مامۆستایان دەستتبەکار دەبن و 12 بۆ 24ـی كانوونی یەكەمی ئەمساڵیش، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی یەکەم دەستپێدەکات.

خشتەی کار و ساڵنامەی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندنی 2024 بۆ 2025 بەم شێوەیە دەبێت:

1.9.2024، دەستبەکاربوونی مامۆستایان.

2.9.2024، دەستپێکردنی سمستەری پایژە.

12 بۆ 24ـی 12ـی 2024، تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری پایزە (خولی یەکەم).

2 بۆ 9ـی 1ـی 2025، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و پڕۆسەی گازندەی خوێندکاران.

11 بۆ 16ـی 1ـی 2025، تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری پاییزە (خولی دووەم).

18.1.2025، دەستپێکردنی خوێندنی سمستەری بەهارە.

22 بۆ 27ـی 3ـی 2025، پشووی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی.

29ـی 3 تا 3ـی 4ـی 2025، پشووی جەژنی رەمەزان.

17 بۆ 29ـی 5ـی 2025، تاقیکردنەوەی کۆتایی (خولی یەکەم) سمستەری بەهارە لە دانانی تاقیکردنەوەکان و رەچاوکردنی رۆژەکانی پشووی تایبەت بە جەژنی قوربان دەکرێت.

1 بۆ 3ـی 6ـی 2025، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و پڕۆسەی گازندەی خوێندکاران.

7 بۆ 16ـی 6ـی 2025، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی دووەم سمستەری بەهارە، لەگەڵ دانانی خشتەی تاقیکردنەوەکان و رەچاوکردنی رۆژەکانی پشووی تایبەت بە جەژنی قوربان.

17 بۆ 19ـی 6ـی 2025، راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و پڕۆسەی گازندەی قوتابیان.

پەیوەنیدر