سووپای ئەمریكا لە سووریا بۆردوومانكرا

 

بەیانی ئەمڕۆ سووپای ئەمریكا لە باكووری سووریا مووشەكباران كرا.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی سووپای ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر 9:00 بە دوو مووشەك هێزەكانی هاوپەیمانان لە باكووری سووریا بۆردوومانكرا.

ڕاشیگەیاند، هێرشەكە هیچ زیانێكی ماددی و گیانیی بەدواوە نەبووە.

ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە سەردانی ناوچەكەیان كردووە و مووشەكێكی دیكەیان دۆزیوەتەوە كە نەتەقێنراوەتەوە.

ماوە ماوە هێزەكانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا لەلایەن گرووپە چەكدارە شیعەكانی سەر بە ئێرانەوە دەكرێنە ئامانج.

لە بەرامبەریشدا سووپای ئەمریكا و سووپای ئیسرائیل بەردەوام مۆڵگەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە سەرانسەری سووریادا بە ئامانج دەگرن.

پەیوەنیدر