کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاگاداری وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکاتەوە لەماوەی 60 ڕۆژدا بایۆمەتری دروست نەکەن مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان وئەنفالکراوانی سنووری دەکاتەوە، کە ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەترییان نەکردووە، یاخود کۆدی بایۆمەترییان نەهێناوە، پێویستە لە بەرواری 11ی ئابی 2024 کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە و ڕۆژانی دواتر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان وئەنفالکراوانی هەولێر لە گەڕەکی ئازادی بکەن، بۆ ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆدی بایۆمەتری.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەومەبەستە پێویستە لەسەر هەر وارسێک (ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانی)ی پێبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی 60 رۆژ بەردەوامدەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەترییان ئەنجامنەداوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

 

پەیوەنیدر