زانیاری نوێ لەسەر لیستی مووچە ئاشکرا کرا

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا زانیاری لەسەر مووچەی مانگی تەمموز بڵاودەکاتەوە و دەڵێت”ڕەنگە هەندێک تێبینی پێویستی بەکاتبێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، بابەتی مووچە هیچ کێشەیەکی نەماوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داتا و زانیارییەکانی داوە بە بەغداد و پرۆسەی وردبینیی کاتی دەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وەک ئاشکرایە وردبینی لە لیستی مووچەدا کاتی دەوێت و رەنگە هەندێک تێبینی مابێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بەغداد پارەی مووچە دەنێردرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە وا نزیکەی سێ هەفتەیە هەرێم لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی هەندێک کەموکورتی لە لیستەکەدا لەڕووی نەبوونی بایۆمەتری و چەند گۆرانکارییەک هێشتا پارە نەهاتووە.

پەیوەنیدر