پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەنگۆی تەقەكردن و برینداربوونی دوو هاووڵاتی لەلایەن ئەفسەرێكی هێزەكانی كۆماندۆوە ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو هیچ ڕووداوێكی تەقەكرن تۆمار نەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو لەچەند ماڵپەڕ و پەیجێکی سۆشیال میدیا و کەناڵی تەلەفیزیۆنییەوە هەواڵی ڕووداوێکی تەقەکردن و بریندارکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆوە لەگەڕەکی زێڕینۆکی شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیمان وەک ئەرکی سەر شانی خۆی، بە پێویستی دەزانێت هاووڵاتیان دڵنیا بکاتەوە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت، شەوی ڕابردوو هیچ جۆرە ڕووداوێکی تەقەکردن و برینداربوون بەفیشەک لەسنووری بەش و بنکەکانمان ڕووینەداوە و تۆمارنەکراوە.

 

پەیوەنیدر