لە دوو رووداوی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون

لە دوو روداوی هاتووچۆدا لە قەزای کەلار، سێ کەس برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند لە ئەنجامی پێكدادان لە نێوان هۆندا مینی پاس – ماتۆڕ سکیلێكدا لە لە گەڕەکی بەردەسور، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوو.

هاتووچۆی گەرمیان دەشڵێت:”روداوی دووەمیش لە كەلار لە نزیک مزگەوتی بەهەشت رویداوە، كە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون، هەروەها لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەستی پێکردوە.

پەیوەنیدر