فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشینان دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشیناندا ڕاگەیاند و دەڵێت” سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن”.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوریی ئاماژەی بەوەدا، سەرجەم خانەنشینان دەتوانن لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/٧/٢٨ )، سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لەشارو شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، دابەشکردنی فۆڕمەکان تەنها بۆ ئەو خانەنشینانەیە کە لە ژیاندا ماون و پێشتر بەهیچ شێوەیەک سوودمەند نەبوون لە حکومەت لەڕووی وەرگرتنی زەوی.

پەیوەنیدر