نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزی

لە ماوەی سێ ڕۆژدا نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.

لە دوایین ڕۆژی کارکردنی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک لە دوو هەزار و 445 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 393 دۆلار دابەزی.

دابەزینی نرخی زێڕ لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیپێکرد کە لە سەرەتای ڕۆژەکەدا نرخی ئۆنسە دوو هەزار و 484 دۆلار بوو.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ شەممە، دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا کاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دروست بکات.

پەیوەنیدر