ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی بەرفراوان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجام دا

هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG و  فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و  لیوای ٧١١ ی هێزەكانی حەفتای هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجام دا.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكە لە سەعات ٥ بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢ ی ١ ی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو تەواوی سنوری سەنگاوی گرتەوە و تا سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژی خەیاند و كیوماڵی هەموو ئەو سنورانە كرا بە مەبەستی دڵنیایی و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە .

بەپێی زانیارییەكان، ئەنجام دانی ئەم ئۆپراسیۆن و كیوماڵە تەنها مەبەست لێی دڵنیابوون و بەدواداچوونی ورد ئەمنی و سەربازی بووە و لەئەنجامی پشكنین و گەڕانی بەرفراوانی هێزە هاوبەشەكان دڵنیابوونەوە لە ئارامی و ئاسایشی سەنگاو دڵنیایش درایە خەڵكی سەنگاو كە سنورەكەیان كۆنتڕۆڵە و پارێزراوە .

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.

 

پەیوەنیدر